له زاری هونه‌رمه‌ند خۆی:
هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیای مۆسیقا و گۆرانی له ده‌روونمدا بووه بۆیه له ساڵی حه‌فتاکاندا دوو گۆرانیم بۆ ته‌له‌فیزیۆنی که‌رکوک تۆمار کرد به هاوکاری تیپی مۆسیقای چالاکی قوتابخانه‌کان. ئه‌و دوو گۆرانیه‌ش یه‌که‌م به‌ناوی : به‌رقاڵا مه‌ڕۆ که هۆنراوه‌ی فۆلکلۆر و ئاوازی مامۆستای به‌ڕێزم مامۆستا دلێر ئیبراهیم. دووه‌م گۆرانیم به‌ناوی : به‌هاران خۆشه ، که ئاوازی هونه‌رماند عوسمان سه‌رکار و هۆنراوه‌ی فۆلکلۆر و ئاماده کردنی مامۆستای به‌ڕێز مامۆستا خالید سه‌رکار.
چه‌نده‌ها بۆنه‌و ئاهه‌نگ و ڤیستیڤاڵ به‌شدار بووم له‌گه‌ڵ تیپی ناوبراو و چه‌نده‌ها تیپی دیکه، و ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش باس بکه‌م که مامۆستایانی هونه‌رماندی به‌ڕێزم: ولیام یۆحه‌نا و خالید سه‌رکار دوو هونه‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی بوون بۆ من که یارمه‌تیان دام تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که فێری ژه‌نینی ئامێری قانون ببم و به سه‌رکه‌وتوی له تیپی ناوبراو قانون بژه‌نم و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ند تیپێکی تردا، ته‌نانه‌ت یارمه‌تی زۆر هونه‌رمه‌ندم داوه به ژه‌نینی ئامێری قانون بۆ تۆمارکردنی به‌رهه‌مه‌کانیان وه‌کو هونه‌رمه‌ندان ئیبراهیم موحه‌مه‌د و ناسڕی ڕه‌زازی و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی تری ئه‌و سه‌رده‌مه. ئێستا من چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م که به‌یارمه‌تی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی مۆسیقی سێدێ یان چه‌ند ڤیدیۆ کلیپێکی تازه تۆمار بکه‌م خوا یاربێت. ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامم له‌سه‌ر هونه‌ری گۆرانی و چه‌نده‌ها ئاهه‌نگ و بۆنه‌م پێشکه‌ش کردوه بۆ جه‌ماوه‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌م و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم.
نه‌ورۆز عه‌لــــی
|